خبر
2022-06-19 06:37
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئەوەی تورکیا لە عێراق دەیکات تاوانی جەنگییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مافناسێکی عێراقی دەڵێت کە ئەنقەرە بە بۆردوومان کردنی شنگال و دیکەی ناوچەکانی باکووری عێراق تووشی تاوانی جەنگ بووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەعد ئەلتەمیمی بە ئاژانسی مەعلوومەی وتووە: ئەنقەرە لە عێراق ڕۆڵی هێرشبەرانەی گرتۆتە پێش و هەڵمەتەکانی ئەمدواییەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، شنگال و کەلار پلانی بەرنامەڕێژی کراوە لەدژی خەڵکی سڤیل ئەوەش بە بیانووی شەڕی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان.
تەمیمی جەختی کردەوە: ئەو هەنگاوانەی ئەنقەرە گرتوویەتە پێش تاوانی جەنگییە و کاردانەوەی بەغدا لەبەرامبەریدا زۆر ئابڕووبەرە و بووەتە هۆی درێژەدان بە بۆردوومانی وەحشیانەی عێراق.
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کردەوە بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژیانەوە قبووڵکراو نییە.
بۆچوونی بەکارهێنەران