خبر 2022-06-01 07:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

هەولێر و بەغدا کار بکەن بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیەکانیان

بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، داوا لە هەولێر و بەغدا دەکەن کە پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانیان بەتایبەتی لەسەر کەرتی نەوت و غاز.

کوردپرێس:

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری بۆچوونی وڵاتەکەی لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاماژەی بەوەداوە، داوایان لە بەغدا و هەولێر کردووە کە پێکەوە کاربکەن و هەموو ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن، لەوانە ئەو ناکۆکییانەی پەیوەندی بە کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

سەبارەت بە هەوڵەکانی بەغدا بۆ وەرگرتنی مەلەفی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە، هانی حکوومەتی عێراق و هاوبەشە کوردەکانیان داوە کە پێکەوە بونیاتنەرانە کار بکەن بۆ ئەوەی هەر جیاوازییەک هەیە چارەسەریان بکەن و ئێستاش هەر هەمان شت دەکەین.

سەبارەت بە چەقبەستویی سیاسی عێراق هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکنەهێنانی حکوومەت تاوەکوو ئێستا ئاماژەی بەوەداوە، پێیان وایە گرنگە پرۆسەکە بەرەو پێش بچێت بۆ ئەوەی پێویستی و هیواکانی خەڵکی عێراق بە کاریگەرترین و زووترین کات پڕ بکرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.