خبر 2022-05-11 07:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
میدیاکانی هەرێمی کوردستان:

تۆپخانەکانی ئێران سنووری سیدەکانیان لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ تۆپخانەکانی ئێران بۆردومانی شاره‌دێی سیده‌كانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە ماڵپەڕی سپی میدیا ڕایگەیاند: کاتژمێر ٨:٢ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران کوێستانەکانی بەربزین-یان لە سنووری ناحیەی سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر تۆپباران کرد.

سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە و دەکەوێتە دووریی ١٤٤ کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.