گزارش 2023-03-04 11:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بلوومبێرگ:

ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بەبێ پشتگیریی کوردەکان ئەردۆغانی پێ شکست نادێت

بەشی جیهان- ئاژانسی بلوومبێرگ ئاماژەی داوە بە کشانەوەی سەرۆکی ئیی پارتی لە هاوپەیمانیی میلـلەتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا و جەختی کردۆتەوە "لە ئێستادا ئۆپۆزیسیۆن تەنها بە بەدەست‌هێنانی پاڵپشتیی کوردەکان توانای شکست هێنانی بە ئەردۆغان هەیە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانیی میللەت کە پێکهاتووە لە 6 حزبی ئۆپۆزیسیۆن جگە لە پارتی دیموکراتیکی گەلان؛ پاش کشانەوەی مەراڵ ئاکشنەر سەرۆکی حزبی ئیی پارتی ئەوەش لەسەر دیاری کردنی کاندیدێکی هاوبەش وەکوو ڕکابەری ئەردۆغان، تووشی دووبەرەکی و دابەشبوون بووە.

ئاژانسی بلوومبێرگ ڕایدەگەیەنێت ئەو دووبەرەکییە کە لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکاندا لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا دروست بووە دەتوانێت بەستێن بۆ سەرکەوتنی دووبارەی ئەردۆغان فەراهەم بکات.

بلوومبێرگ جەخت دەکاتەوە کە پارتی کوردیی دیموکراتیکی گەلان دەورێکی گرینگی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی تورکیا گێڕا و ئەمەش دەتوانێت ئەنجامەکە لە بەرژەوەندیی ئۆپۆزیسیۆن یان ئەردۆغان بگۆڕێت.

ئەم ئاژانسە بە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیای ڕاسپاردووە کە ئەگەر ئەوان دەیانهەوێت ئەردۆغان دەسەڵات لەدەست بدات دەبێت پشتگیریی کاندیدێک بکەن کە هەدەپە پشتگیری لێدەکات.

هەڵبەت بلوومبێرگ ئاماژەی بەوەش داوە کە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بەهۆی ئەوەی کە دەوترێت پارتی دیموکراتیکی گەلان پێوەندیی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەیە، ناوێرێت لەگەڵ هەدەپە هاوکاری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.