خبر 2022-12-06 10:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای فیدڕاڵی عێراق دادبینی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی بەغدا ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق وادەی دادبینی بۆ پێداچوونەوە بە سکاڵای نادەستوری بوونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێم دیاری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووسف محەمەد لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ داوایەکمان تۆمار کرد سەبارەت بە نادەستوری بونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و دەرکردنی یاسای بەردەوام بونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵی رۆژی ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ی دیاری کرد بۆ دادبینیی دۆسییەکە."

ناوبراو دەشڵێت: "بە ڕەچاوکردنی چەند بڕیارێکی پێشوی دادگای فیدڕاڵی و، ئاماژەدان بە دژوەستانەوەی درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجومەنە ھەڵبژێردراوەکان لەگەڵ ئیرادەی گەل و بنەماکانی دیموکراسی و بەند و مادەکانی دەستور، چاوەڕێ ئەکەین کە دادگاکە دواجار بڕیاری نادەستوری بونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان دەربکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.