گفتگو 2022-04-17 16:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕۆژنامەنووسێکی مەیدانی باس لە دۆخی قامیشلۆ دەکات:

لەسەر چوارگۆشەی ئەمنی ڕێککەوتن لەنێوان دیمەشق کوردەکان نەکراوە

بەشی سووریا- ڕۆژنامەنووسێکی مەیدانی لە قامیشلۆ ڕایدەگەیێنێت هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان بەرڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی لەسەر چوارگۆشەی ئەمنی نەکراوە.

لورنس شەعیر ڕۆژنامەنووسی عەرەبی دانیشتووی قامیشلۆ لەبارەی پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئاسایشی سەربە ئیدارەی خۆسەری کوردی و هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا، وتی: پاش ئەوەی کە لەشکەری چوارەمی حکوومەتی ناوەندیی سووریا گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوودیان لە حەلەب گەمارۆ دا؛ هێزەکانی ئاسایش بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەم هەڵمەتەی دیمەشق ژمارەیێک لە ناوچە مەدەنییەکانی ناو چوارگۆشەی ئەمنییان کونترۆڵ کرد.

ناوبراو درێژەی دا: هەر دوو لایەنەکە بە نێوەندگیریی ڕووسیا چەندین جار لەمبارەوە کۆبوونەوە بەڵام تا ئەم کاتەش ئەنجامێکی نەبووە.

شەعیر وتیشی: هێزەکانی ئاسایش هێشتا لەو ناوەندانە نەکشاونەتەوە و دیمەشقیش هیچ فەرمانێکی بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆدانی گەڕەکە کوردنشینەکان دەرنەکردووە.

ئەم ڕۆژنامەنووسە ڕاشیگەیاند: دۆخەکە لە قامیشلۆ ئارامە و هێزەکانی ئاسایش ئەو گەڕەکانەی کە دەگەنە چوارگۆشەی ئەمنی و فڕۆکەخانەی قامیشلۆ داخستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.