خبر 2022-03-08 07:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
گۆڤاری ئەمریکی مۆنیتۆر:

چیدی ئەو سزایانەی ئەمریکا خستۆتیە سەر سووریا، کوردەکان ناگرێتەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری ئەمریکی مۆنیتۆر ئیدیعا دەکات کە لەم هەفتەیەدا ئەمریکا بە شێوەی فەرمی هەڵاوێر کردنی کوردەکان ڕادەگەیێنێت لەو سزایانەی کە واشنتۆن خستوویەتە سەر  سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئەمریکی مۆنیتۆر ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی دەڵێت: لێبووردن لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا لەو سزایانەی کە خراونەتە سەر دیمەشق، یەکلایی بوەتەوە.

گۆڤارەکە ئیدیعا دەکات هەر لەم هەفتەیەدا ئەم هەواڵە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە ڕادەگەیێندرێت، بەڵام نەوت و گاز کە لە ڕیزی سەرچاوەکانی داهاتی کوردانی سووریان ئەم یاسای لێبووردنە نایگرێتەوە.

گۆڤاری مۆنیتۆر دەڵێت ئتان گولدیچ جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، یەکلابوونەوەی جیاکردنی کوردەکان لەو گەمارۆیانە خراونەتە سەر سووریا بەشێوەی فەرمی ڕادەگەیێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.