داعش هێرشی کردە سەر بنکەکانی سوپای عێراق لە مەخموور
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ئه‌نجامی هێرشێکی چه‌کدارانی داعش له‌سنووری زنجیره چیای حه‌مرین له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی دیاله، سه‌ربازێک کوژرا و دوو سه‌ربازی دیکه‌ش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی، ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی داعش هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر خاڵێکی هێزه‌کانی سوپای عێراق له سنووری زنجیره چیای حه‌مرین له باکووری رۆژهه‌ڵاتی دیاله، له‌ئه‌نجامیشدا شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان هه‌ردوولا روویداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش کرد، له‌ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌کانی سوپای عێراق و چه‌کدارانی داعش، سه‌ربازێکی سوپا کوژراوه و دوانی دیکه‌ش برینداربوون، یه‌کێک له برینداره‌کانیش دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه، هێزێکی ئه‌منی زۆر گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌که و لێکۆڵینه‌وه و گه‌ڕانیان به‌دوای شانه نووستووه‌کانی داعش ده‌ستپێکردووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران