پارتە دەسەڵاتدارەکان دەبێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە تەسلیم نەکردنی داھاتی نێوخۆی ھەردوو زۆن دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە نوسینێكدا بە ناونیشانی"قوتی خەڵک تێکەڵ بە ململانێی سیاسی مەکەن" كە لە پەیجی بڵاویكردووەتەوە نوسیویەتی: پارتی و یەکێتی دەبێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەو ڕاپۆرتانەی پەرلەمانتار کە باس لە تەسلیم نەکردنی داھاتی نێوخۆی ھەردوو زۆن دەکات.
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری دەشڵێت: لە ماوەی پێشوو ھەم حکوومەت و ھەم حزب مژدەی مووچەدان لە کاتی خۆی و کۆنترۆڵ کردنی مەرزەکانیان بە میللەت دا، سەیرە لە پێناو ململانێی حزبی و فشار خستنە سەر یەک لە پێناو پۆستەکانی بەغدا کارێکی وابکەن ببێتە ھۆی دواکەوتنی مووچە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، داھاتی ناوخۆ کە پارەی باجە واتا پارەی میللەت خۆیەتی و نابێ تەسلیم به وهزارهتی دارایی نەکرێ تا مووچەی مانگی ١١ پێ تەواو بکات، گەر واش نیە فەرموون ڕوونکردنەوە بدەن.
دەشپرسێت، ئێوە ئەمە رەفتارتان بێ ئیتر بۆ گلەیی لە جەماوەرو موچەخۆران و ڕێکخراو و پارتەکانی تر دەکەن؟ کاتێک خۆتان بەم کارانەتان یارمەتیدەری ھاتنە سەرشەقامی خەڵکی نارازین.
بۆچوونی بەکارهێنەران