خبر 2021-12-16 05:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەر گوندێکی پارێزگای كەركووک

بەشی عێراق و هخرێمی کوردستان- چەکدارانی داعش هێرشیان کردەسەر گوندێکی شارەدێی شوان لە سنووری پارێزگای كەركووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمشەو ١٥ ی کانوونی یەکەم چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندێکی ناوچەی شوان کە ناوی گوندی سمایل بێجی یە.

ئەو چەکدارانە کە پەلاماری ئەو گوندەیان داوە، لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بەرپەرچدراونەتەوە.

بۆ پاڵپشتی خەڵکی گوندەکە هەر ئەمشەو هێزێکی پێشمەرگە رەوانەی ناوچەکە کرا.

تا ئێستا زیانەکانی هاوڵاتیان و کوژراوەکانی چەکدارانی داعش نەزانراوە.

سەرچاوە: سپی میدیا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.