به‌رپرسێکی یەکێتیی نیشتمانی: پۆستى پارێزگارى که‌رکووک مافێکى یاسایی ئێمه‌یه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى که‌رکووکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایگه‌یاند، پۆستى پارێزگارى که‌رکووک مافێکى یاسایی یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له که‌رکووک له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى له دواى کۆبوونه‌وه‌ى حزبه کوردستانیه‌کانى که‌رکووک ڕایگه‌یاند، پۆستى پارێزگارى که‌رکووک مافێکى یاسایی حزبه‌که‌یه‌تى و یه‌کێتى پێداگرى له وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته ده‌کات.
به‌رپرسه‌که‌ى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له که‌رکووک ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، کورد و تورکمانه‌کانى که‌رکووک به‌ته‌واوى پرۆسه‌ى ته‌عریب ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و کورد ئه‌گه‌رچى که‌رکووک به شارێکى کوردستانى ئه‌ژمار ده‌کات به‌ڵام ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کان به‌شداربن له بڕیاردان له‌و پارێزگایه.
سەرەڕای ئەوەی کوردەکان زۆرینەی کورسی پەرلەمانیی کەرکووکیان بەدەستۆیە ماوه‌ى چوارساڵه لایه‌نه کوردستانیه‌کان له‌سه‌ر دانانى پارێزگارێک بۆ ئه‌وشاره ڕێنه‌که‌وتوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران