گزارش 2021-11-02 10:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داهاتی کۆمپانیای دانەگازی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان 78 لەسەد بەرزبوویەوە

بەشی جیهان- کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی 10 مانگی رابردووی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە کە لەچاو ساڵی ڕابردوو 78 لەسەد بەرز بووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی کە گەورەترین کۆمپانیای تایبەتە لەکەرتی گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکات، رایگەیاند، کۆی ئەو بڕە پارەی نەختینەیەی لەلایەن کۆمپانیاکەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی و میسر وەرگیراوە لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 78 % بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە 150 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ئاماژەی بەوەش کردوە، لە ئێستاشدا هیچ قەرزێکیان لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.