گفتگو 2021-09-05 10:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) تایبەت بۆ کوردپرێس:

لە ئێستادا فەرەنسا ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕێت لە پرسی کورددا

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوچەیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: فەرەنسا دەتوانێت بەو پێگەیە کە هەیەتی لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا بەرگری لە مافی کورد بکات.

«قەدری جان» ئەندامی لیژنەی ناوچەیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و هەروەها ئەندامی شاندی نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە قامیشلۆ لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە کاریگەریی فەرەنسا لەسەر دۆخی کوردی سووریا و وتی: فەرەنسا وڵاتێکی زلهێزی جیهانییە و ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕێت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

ناوبراو درێژەی دا: لەبواری مێژوویشەوە فەرەنسا ڕۆڵی گێڕاوە و لەسەر دۆخی کورد کاریگەریی بووە و لە قۆناخە جیاجیاکاندا پشتگیریی لە کورد کردووە و پشتگیریی "فرانسوا میتران" و هاوسەرەکەی لە پرسی هەرێمی کوردستانی عێراقدا لە یاد ناکرێت.

قەدری جان زیاتر وتی: فەرەنسا لە پرسی کوردی سووریاشدا دەورێکی گرینگ دەگێڕت و لەبابەتی دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا هەوڵی زۆری داوە و سەردانەکەی ئەمدواییەی ماکرۆن بۆ هەرێمی کوردستان بەمانای قورسایەتیی کوردە لە سیاسەتی دەروەی ئیدارەی فەرەنسادا.

ئەندامی لیژنەی ناوچەیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و هەروەها ئەندامی شاندی نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە قامیشلۆ جەختی کردەوە: ئێمە هیوادارین کە فەرەنسا بتوانێت بەگوێرەی پێگەی مێژووی کورد لە ئاستی نێونەتەوەییدا پشتگیریی لە کورد بکات و لەبارەی مافی کوردەکانی سووریاوە کەڵک لە هەموو ئامێرە دیپلۆماتیکەکان وەربگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.