یادداشت 2021-08-09 04:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد:

یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە زامنی مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانە

بەشی جیهان- فەرهەنگ نامداری بڕوای وایە یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی سەربە دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی سەرەکیی هەیە لە بەهێز بوونی ئەم ناوچەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرەیدوون فەرهەنگ نامداری، شرۆڤەکاری پرسی کورد، ئاماژەی دابە کێشە و ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هۆشداری دا لەبارەی پاشهاتەکانی وابەستەیی سیاسیی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.

نامداری کە چەندین وتاری لەبارەی پرسی کوردەوە لە گۆڤارە جیاجیاکاندا لەوان نەشناڵ ئینترێست بڵاو کردۆتەوە دەنووسێت: خاڵی سەرەکیی لاوازیی هەرێمی کوردستانی عێراق بوونی چەند هێزی جیاوازی سەربازی و ئەمنییە کە سەر بە دوو حزبی دەسەڵاتداری دیموکرات و یەکێتین.

ناوبراو جەختی کردەوە کە ڕەمزی مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکخستن و یەکپارچە کردنی هێزە سەربازییەکانی ئەم دوو حزبەیە و ئەمەش ئاسایشی ئەم ناوچەیە گەرەنتی دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.