وەزیری رۆشنبیریی هەرێم داوا دەكات شێوەزاری هەورامی بخرێتە نێو پڕۆگرامی خوێندنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزیری پەروەردە دەكات شێوەزاری هەورامی بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە و لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە وانەیەکی هەورامی لە قۆناغی بنەڕەتی بخوێندرێت.
کوردپرێس:
حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێكدا كە رۆژی 30 حوزەیرانی ئەمساڵ ئاڕاستەی وەزیری پەروەردەی كردووە، وتوویەتی"ماوەیەکە باس و خواس لەسەر خوێندنەوە و نووسین بە شێوەزاری هەورامی بووەتە رۆژەڤ و قسەی لێدەکرێت و هەندێکجار داواکاری دڵسۆزانە کراوە و بڕێ جاریش گلەیی لە خەڵک و رۆشنبیرانی دەڤەرەکەوە هەیە لەوەی کە حکومەتی هەرێم گرنگی بە شێوەزاری نادات لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا."
ئەوەشی خستۆتە ڕوو، ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە یونسكۆ هۆشداری دەدات لە لەناوچوونی چەند زمان و زاراوەیێک كە هەورامی یەكێكە لەو زاراوانە.
وەزیری رۆشنبیری داواشی لە وەزیری پەروەردە کردوە، "لە قۆناغی بنەڕەتیدا، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە وانەیێكی هەورامی بخوێندرێت."
بۆچوونی بەکارهێنەران