گفتگو 2021-06-14 14:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا:

پێویستە پەکەکە هەرێمی کوردستان چۆڵ بکات

بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا دەڵێت: ئێمە وەکوو ئەنەکەسە و پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا داوا دەکەین پەکەکە دەست لە هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت و بڕواتەوە بۆ سنوورەکانی نێوخۆی تورکیا.

کوردپرێس:

قەدری جان ئەندامی لیژنەی هەرێمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و یەک لە ئەندامانی لیژنەی نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) لە قامیشلۆ ئاماژەی بە پێکدادانەکانی ئەم دوایییەی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (پارتی) لە چیای مەتینا کردووە و دەڵێت: هەرێمی کوردستان بە شێوەی دەستووری بەشێکە لە عێراق و هەڵگری شەرعیەتە و لە جیهانی نێودەوڵەتیدا سنووری فەرمیی بۆ دیاری کراوە.

ناوبراو گوتیشی: پەکەکە پێویستە ڕێز لە یاسا و مافی هەرێمی کوردستان بگرێت و هێزەکانی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بباتە دەرەوە و بیانباتەوە کوردستانی تورکیا چوونکە لەوێ ڕووبەرێکی جوگرافیی فراوانتر هەیە بۆ چالاکی کردن.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: پێویستە پەکەکە شەڕی خۆی لەگەڵ تورکیا بباتەوە نێو خاکی تورکیا و واز لە هەرێمی کوردستان بهێنێت و بەرژەوەندیی هەرێم تووشی مەترسی نەکەن.

قەدری جان زیادیشی کرد: ئەئمڕۆکە بە هۆی پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە 400 گوند لە ناوچە سنوورییەکان چۆڵڵ کراون و هاووڵاڵتییانی ئەو گوندانە ئاوارەی ناوچەکانی تر بوون. هەموو بەشێکی کوردستان تایبەتمەندیی خۆی هەیە و نابێت پەکەکە لە بەر خاتری بەرژەوەندییەکانی خۆی کوردەکانی تر بکاتە قوربانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.