گفتگو 2021-06-09 06:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

خوازیاری دووری گرتنی پارتی و پەکەکەین لە شەڕ و ئاڵۆزی

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێمە لەو بڕوایەداین کە حزبە کوردییەکان دەبێت بەرەو یەکگرتن هەنگاو هەڵبگرن و خۆیان لە پێکدادان بەدوور بگرن.

«فەتحوڵڵا حسێنی» ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی پارتی و پەکەکە، ڕایگەیاند: ئێمە لەو بڕوایەداین کە حزبە کوردییەکان دەبێت یەکگرتوو بن و خۆیان لە پێکدادان بەدوور بگرن.

ناوبراو درێژەی دا: کوردەکان لە دۆخێکی هەستیاردان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق نزیکە و کورد و هەرێمی کوردستان لە قۆناخێکی چارەنووسسازدان و ئێمەیش لە کوردستانی سووریا ڕووبەڕووی هەڕەشەی جیدیی حکوومەتی ناوەندی و تورکیاین.

فەتحوڵڵا حسێنی زیاتر وتی: تا هەر ڕادەیێک ناکۆکیی نێوان ڕەوتە کوردییەکان کەم بکرێتەوە و دیپلۆماسی زیاتر ببێتەوە کوردەکان زیاتر دەتوانن خزمەت بە پرسی خەڵکی خۆیان بکەن.

ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە: ئێمە دژی شەڕ و ئاڵۆزی نیانەوەین و داوا لە دوو لایەنەکە دەکەین خۆیان لە پێکدادان بەدوور بگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.