گفتگو 2021-05-09 22:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سیاسەتوانێکی کوردی سووریا: سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی کوردەوە ڕوون نیە

بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا بە کوردپرێسی گوت: تا ئەم کاتەشی لەگەڵ بێت سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کورد و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە عام ڕوون نەبۆتەوە.

کوردپرێس:

عەلا بەرەکات سیاسەتوانی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە سەردانی برێت مەکگۆرگ نوێنەری ئەمریکا لەکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی کورد کرد و گوتی: سیاسەتی ئەمریکا نە لەبارەی کوردی سووریاو نە لەبارەی کوردەکانی عێراقیشەوە ڕوون نەبۆتەوە.

ئەو سیاسەتوانە کوردە گوتیشی: سەردانی لەو چەشنە ناتوانێت ڕوونکەرەوەی ئەوە بێت کە ئامانجی تازەی ئیدارەی بایدەن لە ناوچەکە لە سەر چ تەوەرێک دەسووڕێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: سیاسەتی ئەمریکا تا ئەم کاتەشی لەگەڵ بێت نەک هەر لە کوردستان بەڵکوو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش سیاسەتێکی شەفاف نیە و کەس نازانێت ئمریکا پێوشوێنگیریی چ سیاسەتێک دەکات.

منصور رحیمی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.