گفتگو 2021-04-06 11:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) تایبەت بۆ کوردپرێس:

دیداری نێوان شاندی ئەمریکا و لایەنە کوردییەکانی سووریا دیدارێکی ئیجابی بوو

بەشی سووریا- ئەندامی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) بە کوردپرێسی گوت: هەڵوێستی ئەم دوایییەی ژنەراڵ مەزڵووم کۆبانێ لەبارەی پێشمەرگەی ڕۆژەوە ئیجابی بوو و دیداری نێوان شاندی ئەمریکا و لایەنە کوردییەکانی سووریا ئەنجامی باشی بوو.

کوردپرێس:

ڕزوان سەیدۆ ئەندامی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە چارەنووسی دانوستانی نێوان حیزبەکەی و پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا کرد و لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی گوت: دیداری ئەم دوایییەی جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی سووریا دیداری ئیجابی بوو و لێدوانەکانی ئەم دوایییەی ژنەراڵ مەزڵوو کۆبانێش لەبارەی پێشمەرگەی ڕۆژەوە باش بوو و سەلماندی کە هەڵوێستی ئاڵدار خەلیل سەرۆکی لیژنەی پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا بۆ دانوستانە کوردییەکان هەڵوێستی نەشیاو بوو و ئەو وتانە ڕەت کرانەوە.

ناوبراو گوتیشی پاش دیداری شاندە ئەمریکییەکە هیوای ئەوە بووژایەوە کە پڕۆسەی دانوستانی لایەنە کوردییەکان دەست پێبکاتەوە.

ڕزوان سەیدۆ زیادی کرد: یەکێتیی نێون لایەنە کوردییەکان هیوا و ئاواتی هاووڵاتییانی کوردستانی سووریایە چوونکە بەرژەوەندیی کوردی سووریا لە سێبەری یەکێتیی نێوان لایەنەکان دەستەبەر دەبێت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: ئەنجومەنی نیشتمانی کورد ڕژدە لە دانوستانی نوێ و تا ئەم کاتەش هیچ لێدوانێکی توند و ئاڵۆزێنەری لەبارەی ڕەفتاری لایەنی بەرامبەری نەبووە.

ناوبراو لە کۆتاییدا گوتیشی پەیەدە لە لێدوانەکانیدا قسەی نەگونجاو بەرامبە ئەنەکەسە دەکات و ئەوەش لە کاتێکدایە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا پێبەندە بە گفتوگۆ و ئەنجامەکانی و خۆی لە لێدوانی ناتەبا دەپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.