گفتگو 2021-03-28 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) تایبەت بۆ کوردپرێس:

دانوستانەکانی کوردی-کوردی دەست پێدەکاتەوە

بەشی سووریا- ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) باس لە دەست پێکردنەوەی خوڵێکی نوێی دانوستانەکان لە نێوان لایەنە کوردیەکانی سووریا دەکات.

«قەدری جان» ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە قامیشلۆ ئاماژەی دا بە سەردانی جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و ڕایگەیاند: لە سەرەتای مانگی زاینیی داهاتووەوە خولێکی نوێی دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی کوردستانی سووریا واتا ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد دەست پێدەکاتەوە.

ناوبراو ئاماژەی دا بە سەدانی ئەم دواییەی مایکل ڕۆبین جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و وتی: شاندەکەی ئەمریکا لە سەردانەکەیاندا بۆ کوردستانی سووریا لەگەڵ دوو لایەنەکەدا کۆ بوونەوە. ئیرادەیێکی دیپلۆماتیک لە ناوچەکەدا هەیە کە بەنیازی چارەسەر کردنی کێشەکانی سووریادایە.

قەدری جان ڕاشیگەیاند: بڕیاریشە ئەمڕۆ شاندێکی فەڕەنسی و پاشان شاندێکی ئەمریکی کۆبوونەوەیێک لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە سووریا و دۆخی کورد، بەڕێوە ببەن.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە: هیوادارین لایەنی بەرامبەرمان جیدی بێت لە گەیشتن بە یەکگرتنی ڕەوتە کوردییەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.