گفتگو 2021-02-19 06:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سیاسەتوانێکی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

هەڕەشە نوێکەی ئەردۆغان لە دژی کورد، هەڵگری پەیامێک بوو بۆ ئەمریکا

بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت: ستراتێژیی ئەمریکا هاوسەنگ کردنی هێز لەنێوان کورد و دوژمنەکانی لە ناوچەکەیە و ئەردۆغان لەو پەیامەیدا ویستی بە ئەمەریکا بڵێت بەهای زیاتر بە کورد نەدات.

«ڕێزان ناسان» ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) و سەرۆکی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی فەرهەنگی ناوچەی فۆرات لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڕەشە نوێ زارەکییەکەی ئەردۆغان بۆ هێرش کردنە سەر بنکەی کوردەکان لە سووریا و عێراق، وتی: هەڕەشەکانی ئەردۆغان جیددین و ئەو خۆفی لە هیچ هێرشێک بۆ پاوانخوازی نییە.

ناوبراو درێژەی دا: هەڕەشەکانی ئەردۆغان هەڵگری پەیامێکن بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریکا و بایدن.

ناوبراو زیاتر وتی: ستراتێژیی ئەمریکا هاوسەنگ کردنی هێز لەنێوان کورد و دوژمنەکانی لە ناوچەکەیە و ئەردۆغان لەو پەیامەیدا ویستی بە ئەمەریکا بڵێت بەهای زیاتر بە کورد نەدات.

ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S): ئەگەری هێرشێکی دیکەی سەربازیی لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر کوردستانی سووریا و عێراق لە ئارادا نییە بەڵام هێرشە ئاسمانییەکان درێژەی دەبێت، بەتایبەت کە ئەردۆغان لە دواهەمین هێرشیدا بۆسەر چیای گاڕە شکستی هێنا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

داگرتن و داڕشتنەوە: بهروز علیمحمدی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.