گزارش 2021-02-03 09:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فایننشاڵ تایمز:

پشتگیریی ئەمریکا لە PYD ڕێگری سەرەکییە لەبەردەم ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتن

بەشی جیهان- گۆڤتاری فایننشاڵ تایمز دەنووسێت: ئەگەر ئەمریکا درێژە بە هاوکاری و پشتگیری کردن لە هێزە کوردییەکانی باکووری سووریا نەدات، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا ئاسانتر دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری فایننشاڵ تایمز لە یادداشتێکدا بڵاوی دەکاتەوە یەکێک لە هۆکارەکانی ململانێی نێوان ئەمرکیا و تورکیا هاوکاریی واشتنە لە پارتی کوردیی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا کە کونترۆڵی ناوچە کوردنشینەکانی سووریای بەدەستۆیە.

گۆڤارەکە جەخت دەکاتەوە کە ئاستەنگی زۆر هەن لەبەردەم ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا و بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان پێویستە ئەمریکا دەست لە پشتگیری کردن لە پەیەدە لە سووریا هەڵبگرێت و گەڕانەوەی تورکیا بۆ بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی شەڕکەری F-35 قبووڵ بکات و بۆ باشتر بوونی پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا هەوڵ بدات.

بەڵام ئەم گۆڤارە بە دەسەڵاتدارانی تورکیای ڕادەسپێرێت بۆ دابەزاندنی هەستی دژە ئەمریکی لە تورکیا هەوڵ بدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.