یادداشت 2021-01-30 11:41 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پەیمانگای برووکینز شی دەکاتەوە:

یەک لە هۆکارەکانی ناکۆکیی نێوان ئەردۆغان و بایدەن، کوردی سووریایە

بەشی سووریا- پەیمانگای برووکینز 5 پرسی سەرەکی کە لەنێوان ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و جۆ بایدەن ئاڵۆزی دروست دەکات، تاوتوێ دەکات کە یەک لەو بابەتانە، پرسی کوردانی سووریایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێکی زۆر لە شرۆڤکارانی ئەمریکی و تەنانەت ژمارەیێک لە بەرپرسانی نزیک لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەوان جان بولتون بڕوایان وابوو کە پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەسەردەمی ترەمپدا تەنها پەیوەندییەکی شەخسی نوێان ئەردۆغان و ترەمپ بوو و سەرۆکی پێشووی ئەمیکا لە زۆرینەی کاتدا داواکانی ئەردۆغانی ڕەت نەدەکردەوە.

بەڵام هەڵبژاردنی جۆ بایدەن وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمریکا، بار و دۆخێکی نوێی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە-واشنتن هێنایە ئاراوە. جۆ بایدەن ساڵێک بەرلە ئێستا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان گرت بەتایبەت لەبارەی کورد و ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا.

ژمارەیێک لە گۆڤارە سیاسییەکان بەتایبەت لە ئەمریکا بڕوایان وایە کە دەوڵەتی جۆ بایدەن ئاوڕی زیاتر لە کورد دەداتەوە بەتایبەت کوردانی سووریا و تورکیا.

پەیمانگای برووکینز لە شیکاریێکدا کە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا لە سەردەمی جۆ بایدەن-دا دەنووسێت یەک لە تەگەژەکانی بەردەم چێکردنەوەی پەیوەندیی نوێان ئەمریکا و ڕاجیاوازیی ئەم دوو حکوومەتەیە لەسەر کوردانی سووریا.

پەیمانگای برووکینز دەڵێت ئەو خاڵە سەرەکییانەی کە دەبنە هۆی ئاڵۆزیی نێوان ئەمریکا و تورکیا بریتین لە: کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئیس-400ی ڕووسیا لەلایەن تورکیا، کوردانی سووریا، قەیرانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ڕەش، سزادانی بانکەکانی تورکیا لەلایەن ئەمریکا و پشتگیری جۆبایدەن لە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا.

ئەم پەیمانگایە جەخت دەکاتەوە ئەگەری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا لەسەردەمی جۆ بایدەندا زۆر ئەستەمە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.