گزارش 2021-01-26 09:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیلاری کلینتۆن درامایێک لەژیانی «کچانی کۆبانی» بەرهەمدەهێنێت

هیلاری کلینتۆن و کچەکەی درامایێک لەسەر ژنە شەڕڤانانی کۆبانی بەرهەم دەهێنن، کە لە جەنگی دژی داعش لە سووریا بەشداریان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی هۆڵیود ریپۆرتەر بڵاویکردەوە، درامای "کچانی کۆبانی" کە هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا و چێڵسی کچی بەرهەمیدێنن، سەدان کاتژمێر لە چاوپێکەوتن و راپۆرتی مەیدانی لەبارەی ژنە شەڕڤانانی کۆبانێوە تۆمارکراوە، کە پاش بڵاوبوونەوەی چەکدارانی داعش دەرکەوتن و لە دژیان جەنگان و دیدگایێکی نوێی سیاسی تایبەت بە خۆیان سەپاند.

ماڵپەڕی هۆڵیود ریپۆرتەر ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو ژنە شەڕڤانانە بە سەلماندنی خۆیان توانیان رێزگرتنیان لەلایەن سوپای ئەمریکی و پشتیوانی کردنیان بەدەستبهێنن.

لای خۆشییەوە، هیلاری کلینتۆن رایگەیاندووە، "کچانی کۆبانی چیرۆکێکی نائاساییان لەبارەی بوێری و رووبەڕووبوونەوە و تێکۆشانیان لە پیناو دادگەری و یەکسانی تۆمارکردووە".

هاوکات، ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکیش بڵاویکردەوە، کە رۆمانی "کچانی کۆبانێ"ی گایڵ تزیماچ لیمۆنیان لەناو ١٢ ناونیشاندا هەڵبژاردووە و داوا لە خوێنەران دەکەن لە ماوەی ئەم ساڵدا ئەو رۆمانە بخوێننەوە.

رۆمانەکە لەبارەی یەکەیەکە لە ژنە شەڕڤانانی کورد، کە بەشداری تێکشکاندنی چەکدارانی داعش لە کوردستانی سووریا و باکووری سووریا دەکەن.

هاوکات، بەگوێرەی راپۆرتەکان، بەرهەمهێنانی فیلمێکی هاوشێوە لەلایەن هۆڵیودەوە تەنها لەسەر کات وەستاوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.