گفتگو 2021-01-06 06:04 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە 11 وڵاتدا خاوەنی نوێنەرایەتییە

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت: بەڕێوەبەریی خۆسەر بەتەمای جودابوونەوە لە سووریا نییە و دەیهەوێت لەلایەن سووریا و وڵاتانی دیکەوە بەفەرمی بناسێندرێت.

«فەتحوڵڵا حوسێنی» ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەوڵەکانی ئەو ناوچەیە بۆ بەفەرمی قبووڵ کردنیان لەلایەن ناوەندە نێونەتەوەییەکانەوە و وتی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەوڵی ئەوەی داوە کە لەلایەن وڵاتانی دراوسێ و ناوەندەنێونەتەوەییەکانەوە بەفەرمی بناسێندرێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە یازدە نوێنەرایەتیمان لە وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپیدا هەیە و هەوڵ دەدەین کە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکەیش دروست بکەین.

حوسێنی زیاتر وتی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پڕۆژەیێکی ڕەوایە کە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هەوڵد داوە کە دەموچاوێکی باش لە ناوچەکەدا لە خۆی نیشان بدات.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە: بەڕێوەبەریی خۆسەر توانیویە ئاشتی بخات نێو هەموو ئەتنیکەکانی ناوچەکە و ئارامیی لەنێوانیاندا جێگیر بکات.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ئێمە چەندین جار بەشێوەی نافەرمی لەگەڵ حکوومەتی سووریا گفتوگۆمان کردووە تا کوو دان بەم پڕۆژهیەدا بنێت و لە بارودۆخێکدا کە سووریا هەلومەرجێکی دژوار تێدەپەڕێنێت و تووشی ململانێ ئاینی و ئەتنیکییەکان بووەتەوە؛ ئەم پڕۆژیە دەتوانێت ڕێگاچارە بێت بۆ خەڵک.

فەتحوڵڵا حوسێنی زیادی کرد: بەڕێوەبەریی خۆسەر بەتەمای جودابوونەوە لە سووریا نییە و دەیهەوێت لەلایەن سووریا و وڵاتانی دیکەوە بەفەرمی بناسێندرێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێمە گەشبینین کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان هەوڵ بدەین و هیوادارین دەسەڵاتی نوێی ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناساندنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر یارمەتیدەرمان بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.