بە ڕەزامەندیی ئەمریکا، تورکیا هێرش دەکاتەوە سەر کوردستانی سووریا
«حسێن مەستۆ» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە هێرشی گرووپەکانی سەربە تورکیا بۆ سەر عەین عیسا و وتی: دۆخی عەین عیسا مەترسیدارە و ئەمەش پاش ڕێکنەکەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای سووریا لەسەر ڕادەست کردنی ئەم ناوچەیە بە حکوومەتی ناوەندی ڕوویدا.
ناوبراو درێژەی دا: ئەم هێرشە بەبێ هەڵ کردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەمریکاوە بۆ تورکیا ڕووینەدەدا و ڕەنگە پیلانێک هەبێت بۆ ڕادەست کردنی عەین عیسا بە تورکیا.
ناوبراو زیاتر وتی: پاش عەین عیسا نۆرەی کۆبانی دەگات و ئەمانەش سیناریۆیێکە کە کوردستانی سووریا لەلایەن حکوومەتی تورکیا و گرووپە جیهادییەکانەوە داگیر بکرێت.
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا جەختی کردەوە: لە بارودۆخێکدا کە هەموو گرووپەکان دژ بە کورد دەستیان داوەتە دەستی یەکترەوە پێویستە کوردەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان یەکبگرن و بگەنە ڕێککەوتن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران