گفتگو 2020-11-22 16:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان:

خەڵکی کوردستانی سووریا لایەنگری سەرۆککۆماریی بایدەنن

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی وتووە: لە سەردەمی ترەمپدا سێ شاری گرینگی کوردستانی سووریا (عەفرین و گرێسپی و سەرێکانی) لە لایەن تورکیاوە داگیر کرا. هەر بۆیەش جەماوەری کوردی سووریا پێیان باشترە بایدەن ببێتە سەرۆککۆماری ئەمریکا.

کوردپرێس:

فەتحوڵڵا حوسەینی ئەندامێکی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە شوێندانەریی سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا لە سەر دۆزی کوردی سووریا کردووە و دەڵێت: ئەمریکا وڵاتێکی سیستەماتیکییە و تێزی سیاسیی دیاریکراوی هەیە بەڵام لەسەردەمی ترەمپدا سێ شاری هەرەگرینگی کوردستانی سووریا واتا عەفرین و گرێسپی وسەرێکانی لە لایەن تورکیاوە داگیر کران.

ناوبراو گوتیشی: هاووڵاتییانی کوردستانی سووریا پێیان باشترە کە بایدەن ببێتە سەرۆککۆماری ئەمریکا.

حوسێنی زیادی کرد: پێوەندیی نێوان بایدەن و تورکیا باش نیە و ئەوەی کە پێوەندیی سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ تورکیا باش نەبێت بە قازانجی کوردە.

ئەو ئەندامەی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد: هاتنی بایدەن دەبێتە هۆی پاراستنی هاوسەنگیی دەسەڵات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگەی دەستوەردان و داگیرکاریی زیاتر بە تورکیا نادات.

ناوبراو ئەوەشی بیر هێنایەوە کە گەشبینن بە هاوکاری کردن لەگەڵ بایدەن و پێیان خۆشە یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ کوردستانی سووریا بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.