گزارش 2020-11-17 05:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە جۆ بایدن، کورد و تورکیا لێک نزیک بکاتەوە

بەشی جیهان- دوو شرۆڤەکاری پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوایان وایە جۆ بایدن وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەبێت ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ ئاشتیی نێوان تورکیا و کوردەکان لە سووریا و ناوخۆی تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر تاشپینار و مایکل ئوهانلۆ لە زانکۆی بەرگری نیشتمانیی ئەمەریکا و ناوەندی برۆکینگزەوە لە یادداشتێکدا کە گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمەریکی بڵاوی کردۆتەوە، بە جۆ بایدنن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمەریکای ڕادەسپێرن پێچەوانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمەرکیا، هێزە ئەمەریکییەکان لە سووریا نەکشێنێتەوە و پشتی کوردی سووریا چۆڵ نەکات.

ئەم دوو شرۆڤەکارەی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان، جەخت دەکەنەوە جۆ بایدن دەبێت تورکیا ڕازی بکات کە هاوکاریی نێوان ئەمەرکیا و کوردانی سووریا بۆ سەرکەوتن بەسەر داعشدایە نەک سەربەخۆیی کوردانی سووریا.

ئەم دوو شرۆڤەمارە بڕواشیان وایە ئەمەرکیا دەبێت زیاتر هەوڵ بۆ ئاشتیی نێوان تورکیا، دەوڵەتی سووریا و کوردانی ئەو وڵاتە بدات و پاشان بیر لە کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا بکاتەوە.

عومەر تاشپینار و مایکل ئوهانلۆ هەروەها جەخت لەوەش دەکەنەوە کە جۆ بایدن دەبێت هەوڵ بۆ ئاشتیی نێوان دەوڵەتی تورکیا و کوردی ئەو وڵاتە بدات. هەڵبەت ئەوەش لە ڕێگای گوشار خستنە سەر پەکەکە و دانانی چەک لەلاین ئەو گرووپەوە دەستەر دەکەرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.