گزارش 2022-01-09 10:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست:

کوردانی سووریا هاوکاری کردن لەگەڵ دیمەشقیان هەڵبژاردووە

بەشی جیهان- گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکی دەنووسێت: کوردانی سووریا درێژە بە هاوکاری کردن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەدەن و نەوتی پێویستی دیمەشق دابین دەکەن و بۆ پاراستنی خۆیان هەمبەر هێرشەکانی تورکیا لە سوپای سووریا کەڵک وەردەگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری سیاسیی نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکی لە وتارێکدا سیاسەتەکانی ئەمریکای لەبارەی سووریاوە تاوتوێ کردووە و گەیشتۆتەسە ئەو ئەنجامەی کە سیاسەتەکانی ئێستای ئەمریکا لە سووریا کە گۆڕینی دەسەڵاتی سووریای تێدا هاتووە نەیتوانیوە ئامانجەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا بپێکێت.

ئادام لامۆن سەرنووسەری نەشناڵ ئینترێست و لێکۆڵەری پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەم گۆڤارە بڕوای وایە کوردەکانی سووریا بەپێچەوانەی ئەمریکا قەد بیریان لە پرسی گۆڕینی دەسەڵات لە سووریا نەکردووەتەوە بەڵکوو پێویستیان پێیە و بە پاڵدانەوە بە دیمەشقەوە مانەوەی خۆیان گەرەنتی دەکەن لەوان بۆ پاراستنی خۆیان هەمبەر هێرشەکانی تورکیایە.

لامۆن جەخت دەکاتەوە هاوکاریی کوردانی سووریا لەگەڵ دیمەشق زۆرە و لەئێستادا نەوتی پێویست بۆ حکوومەتی سووریا دابین دەکەن و پاڵیان داوەتە ئەرتەشی سووریاوە بۆ پاراستنی ناوچەکەیانن. ناوبراو جەختی کردۆتەوە دەبێت کوردەکان هاوکاری و تەعامولی خۆیان لەگەڵ دیمەشق زیاتر بکەن.

لەم وتارەدا بە ئەمریکاش پێشنیار کراوە هاوشێوەی کوردەکانی سووریا بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ دیمەش بکەن و سیاسەتی سڕینەوە وەلا بنێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.