خبر 2025-08-12 11:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مامۆستا مەحموود فەرشچیان کۆچی دوایی کرد

مامۆستا مەحموود فەرشچیان هونەرمەندی ناوازەی بواری نیگارکێشی و نەقاشی ئێران لە تەمەنی ٩۵ ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

کوردپرێس: مەحموود فەرشچیان هونەرمەندی نیگارکێش و ناوازەی ئێران بەرەبەیانی ١٠ی ئاب لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد، فەرشچیان لەدایک بووی ئیسفەهان بوو و کاری نیگارکێشی لە تەمەنی منداڵییەوە دەستپێکرد.

مەحموود فەرشچیان دامەزرێنەری قوتابخانەی تایبەتی خۆی بوو بۆ نیگارکێشانی ئێرانی، پابەند بوو بە فۆڕمی کلاسیکی و لە هەمان کاتدا تەکنیکی نوێ بۆ فراوانکردنی بازنەی نیگارکێشی ئێرانی کەڵک وەردەگرێت.

فەرشچیان ڕۆحێکی نوێی بە فۆڕمە هونەرییەکانی دەبەخشی، ئەو بە پەیوەند دانی مێژوو لەگەڵ شیعر و ئەدەب توانی تا سەربەخۆیییەک بەم هونەرە بدات کە پێشتر بە دەگمەن هەیبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.