خبر 2025-06-28 10:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێوڕەسمی پرسەی شەهیدەکانی شەڕی ۱۲ ڕۆژە، لە تاران بەڕێوەچوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ۷ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی پرسەی ماتەمینی فەرماندەی سەربازیی و زانای ئەتۆمی شەهید لە تاران بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمەکەدا خەڵکێکی زۆر بە هەڵگرتنی ئاڵای ئێران و وێنەی فەرماندە سەربازییە شەهیدەکان کۆ بوونەوە و کاروانی پرسەکە لە گۆڕەپانی ئینقلاب لە ناوەڕاستی تاران بەرەو گۆڕەپانی ئازادی ڕۆیشت.

مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران هەر لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکەوە هاوڕێ لەگەڵ خەڵکی دیکە ئامادە بوو.

ڕێوڕەسمەکە کە لە کاتژمێر ۸ بەیانییەوە دەستی پێکردبوو ۴ کاتژمێری خایاند و کاتژمێر ۱۳ پاش بەڕێکردنی تەرمی شەهیدەکان لە گۆڕەپانی ئازادی کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.