شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2024-12-09 05:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی سەبارەت بە پێشهاتەكانی سووریا

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پێشهاتەكانی سووریا، لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی كردەوە كە هیوادارن قۆناغی داهاتوو بۆ سووریا، خۆشی و ئارامی و کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکان بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەكتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕایگەیاند "سەبارەت بە گۆڕانکاری و ڕووداوی ئەمڕۆی وڵاتی سووریا، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێز لە بژاردە و ئیرادەی گەلانی سووریا دەگرین".

هەروەها ڕایگەیاند: "هیوادارین قۆناغی داهاتوو، قۆناغی خۆشی و ئارامی و کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکان و سەرەتایەکی نوێ بێت لە پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە، هەروەها ژینگەیەکی لەبار و دەرفەتی گونجاوی سەردەمیانە بڕەخسێت بۆ ژیانێکی شایستە بە گەلانی سووریا لە هەموو ڕوویەکەوە".

مەكتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەشی دا: "لەلایەکی دیکەوە هیوادارین ئەم گۆڕانکارییە کاریگەری ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی سووریا و ڕەنگدانەوەی باشی هەبێ لە چارەسەری کێشە و گرفت و پەرەسەندنەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە سەرتاسەری ناوچەکە".

جەختیشی كردەوە "هیوداراین زمانی دیالۆگ ببێتە بنەمای سەرەکی بۆ چارەسەری گشت کێشەکان و ڕێز لە ئیرادە و خواستی گەلان بگیرێ".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە