خبر 2024-07-06 11:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران:

بۆ پێشکەوتنی وڵات داوای هاوکاری لە هەموو لایەک دەکەم

بەشی ئێران- مه‌سعوود پزیشکیان دواى هه‌ڵبژاردنى به ‌سه‌رۆکى ئێران له‌گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى کۆماردا، په‌یامێکى بڵاو کرده‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود پزیشکیان له ‌په‌یامێکى کورتدا دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانى گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و وڵاته‌ وتى: "ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ک درێژده‌که‌ینه‌وه‌، چوونکه‌ هه‌موومان خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ین".

پزیشکیان له‌و په‌یامه‌ کورته‌یدا ئه‌وه‌شى وت: "پێویسته‌ داوای هاوکاریی له‌هه‌مووان بکه‌ین بۆ پێشکه‌وتنی وڵات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.