ڤیدیۆ
خبر 2024-05-15 12:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کوردستانی سووریا باری نائاسایی ڕاگەیێندرا

دوای هێرشەکانی داعش و جموجۆڵی میلیشیا چەکدارەکان، هەسەدە لە دێرەزوور باری نائاسایی ڕاگەیاند.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت  لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان ۲۸ ئۆپەراسیۆنیان لە حەسەکە، ڕەقە و دێرەزوور لە دژی شانەکانی داعش ئەنجامداوە. حەوت چەکداری داعش کوژراون و ۲۷ چەکداری دیکەش دەستگیرکراون.

لەلایەکی دیکەوە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لەگەڵ سەرۆک خێڵەکانی دێرەزۆر کۆبووەوە.

ئەوەش دوای بوونی زانیاری جموجۆڵی میلیشیا چەکدارەکان لەگەڵ هۆزەکانی ناوچەکە بۆ پێکهێنانی هێزی چەکدار و وەستانەوە بەڕووی هەسەدەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.