خبر
2023-10-12 08:57
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
تورکیا لە باکووری سووریا خەریکی کۆمەڵکوژییە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، ئەو شتەی ئەردۆغان لەبارەی هێرشی ئیسرائیلەوە دەڵێت رێک ئەو شتەیە کە حکوومەتەکەی خۆی ڕۆژانە بەرامبەر بە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە وتی: "وێرانکردنی ژێرخانی مەدەنی و گرتنەوەی پێداویستییە بنەڕەتییەکان لە غەززە، جەنگ نییە بەڵکوو کۆمەڵکوژییە".
لە وەڵامی وتەکانی ئەردۆغاندا مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: "ئەوەی ئەردۆغان وتی کە "هەر جەنگێک پشت بە بڕینی ئاو و کارەبا و رێگا و وێرانکردنی ژێرخانی مەدەنی و شوێنەکانی پەرستن و قوتابخانە ببەستێت، ناوی کۆمەڵکوژییە"، رێک ئەو شتەیە کە حکوومەتەکەی ئەردۆغان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەیکات."
بۆچوونی بەکارهێنەران