خبر 2023-04-30 11:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئیلهام ئەحمەد:

هیوادارین لە هەڵبژاردنی تورکیا حکوومەتێک بەرهەم بێت کە باوەڕی بە دیالۆگ ببێت

بەشی سووریا- سەرکردەیەک لە ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئامادەیی خۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکوومەتی نوێی تورکیا دەربڕی ئەگەر باوەڕی بە ئاشتی هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە 14ی ئایار بەڕێوەبچێت و لەمبارەوە ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە تویتێکدا  ڕایگەیاند، ئامادەین لەسەر بنەمای دابین کردنی ئاسایش و ئارامی و چارەسەر مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی نوێی تورکیادا بکەین.

ئەحمەد هەروەها هیوای خواست کە لە هەڵبژاردنەکاندا حکوومەتێک بەرهەم بێت کە باوەڕی بە ئاشتی و دیالۆگ هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.