گۆڕینی سەرۆک کۆمار لە ئەمەریکا سیاسیەتی ئەو وڵاتە لەبارەی کوردەوە ناگۆڕێت
«حسێن مەستۆ» ئەندامی مەکتەبی سیاسیە پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە کاریگەریی هەڵبژاردنەکان لە ئەمەریکا لەسەر دۆخی کورد و ڕایگەیاند: هیچ گۆڕانکارییێک لەسیاسەتەکانی ئەمەریکادا ڕوونادات لەبارەی کوردەکانەوە.
ناوبراو زیاتر وتی: ئەمەریکا ستراتێژیێکی دیاری کراوی هەیە و گۆڕینی یەک کەس گۆڕانکاریی بەسەردا ناهێنێت.
ئەندامی مەکتەبی سیاسیە پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) ڕاشیگەیاند: لەئێستادا مەترسیی ئەمەریکا لەسەر چین و ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەیە و من وابیر ناکەمەوە کە سیستەمی سیاسیی ئەمەریکا هاوڕا بێت لەگەڵ درێژەدان بە ئەرکەکانی ترەمپ.
حسێن مەستۆ وتیشی: ئەمەریکا سیاسەتێکی سیاسەتێکی پڕ لەمەترسیی هەیە و ئەنجامەکەشی لە شەش مانگی داهاتوودا لەسەر سیاسەتی جیهانی دەردەکەوێت.
ناوبراو وتی: ڕەنگە ئەنجامەکان دەرخەری سەرکەوتنی بایدن بێت بەڵام ڕەنگە ڕووداوێک ڕووبدات و ترەمپ دووبارە هەڵبژێردرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران