گزارش 2020-11-02 07:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕۆژنامەی لوانتی بەریتانی:

بەستێن بۆ ڕێککەوتنی هەمەلایەنە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێرق فەراهەمە

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی لوانت ئاماژە بە پشتگیرییەکانی ئەمەریکا دەکات لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەڵێت بەستێن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەنێوان هەولێر و بەغدا فەراهەم کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی لوانتی بەریتانی دەڵێت دواهەمین خولی دانوستان لەنێوان مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی زەمینەخۆشکەر بوو بۆ ئەوەی کە کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی بەغدا بگەنە ڕێککەوتن..

گۆڤارەکە جەخت دەکاتە هۆکاری ئەگەری گەیشتن بەم ڕێککەوتنەش پشتگیرییەکانی ئەمەریکایە لە دانوستانەکانی نێوان بارزانی و کازمی.

بەم حاڵەیشەوە ڕۆژنامەکە هۆشداری دەدات گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و ناوچەکە پێش بینی کراو نییە، بۆیەش دەبێت چاوەڕوان بین کە هەولێر و بەغدا بە چ شێوەیێک ئەم هەلومەرجە بەڕێوە دەبەن. گەیشتنی ئەم دوولایەنە بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بەستێن فەراهەم دەکات بۆ ڕزگار بوونی عێراق لە شەڕ و ماڵ وێرانی و پەتا و ئەمەش ئابووری ئەو وڵاتە دەبووژێنێتەوە.

گۆڤارەکە ڕاشیدەگەیێنت کە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان نیشاندەری ئەوەیە کە کوردەکان هەر کات کە بتوانن هەوڵ بۆ سەربەخۆیی دەدەن و حکوومەتی عێراقیش بەپێی توانای خۆی هەوڵی کونترۆڵ کردنی هەرێمی کوردستان دەدات و ڕێگری دەکات لە جیابونەوەی ئەو ناوچەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.