له‌سه‌ر ئاستی عێراق سلێمانی به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌مردن بە کۆرۆنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، 70 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌سلێمانی 19 حاڵه‌ت و له‌دهۆك 10 حاڵه‌ت، كه له‌سه‌ر ئاستیی عێراق به پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م دێن.
کوردپرێس:
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و 724 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
هاوكات، چوار هه‌زار و 28 تووشبووی دیكه چاكبوونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راشیگه‌یاندووه، كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 70 تووشبووی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌جۆڕێك له سلێمانی 19 حاڵه‌ت و له‌دهۆك 10 حاڵه‌ت، كه له‌سه‌ر ئاستیی عێراق به پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م دێن. هه‌روه‌ها زیقار به‌پله‌ی سێیه‌م دێت كه 6 حاڵه‌تی مردن تێیدا تۆمار كراوه.
*لە زەمەن پرێس وەرگیراوە
بۆچوونی بەکارهێنەران