باڵوێزی نوێی عێراق لە ئێران دەستی بەکار کرد
بەشی ئێران- نەسیر عەبدولموحسین باڵوێزی نوێی عێراق لە تاران دەستبەكار بوو، لەلایەن جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێشوازی كرا.
کوردپرێس: لەوەتەی مانگی ئاداری رابردووەوە، سەعد قەندیل باڵوێزی پێشووی عێراق لە تاران لەگەڵ جەواد زەریف كۆبووبووەوە بە مەبەستی ماڵئاوایی كردن و كۆتایی هاتنی ئەركەكەی لە ئێران.
لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی یەكشەممە بڵاوی كردەوە كە نەسیر عەبدولموحسین نووسراوی متمانەپێدانی پێشكەشی جەواد زەریف كردووە.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران