خبر 2020-09-20 08:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکگرتووی ئیسلامی:

حیزبە کوردستانییەکان لە کەرکووک کۆ دەبنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند حیزبە کوردستانییەکانی کەرکووک لە شارەکە کۆ دەبنەوە.

کوردپرێس: تاریق فەریق محەممەد، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "هەموو لایەنە کوردییەکان لە کەرکووک ئاگادار کراونەتەوە کە کۆ ببینەوە. کۆبوونەوەکەی کەرکووک زۆر شت هەڵدەگرێت کە مەبەست لێی نزیک بوونەوەی لایەکانی شارەکە و گرفتەکانی شارەکەیە".

بە گوتەی بەرپرسەکەی مەڵبەندی کەرکووکی یەکگرتوو کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/09/20 زیاتر راوێژکاری دەبێت بۆ چۆنیەتیی چارەسەرکردنی گرفتەکان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

تاریق فەریق دەڵێت: "دۆخەکە وادەخوازێت هەموو لایەنەکان لەسەر بابەتە کوردستانییەکان یەکهەڵوێست بن و گرفتە لاوەکیەکان وەلا بنێین".

لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە و کشانەوەی هێزە کوردەکان لە کەرکووک تا ئێستا پارتی ئامادە نەبووە بۆ ئەو شارە بگەڕێتەوە و بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.