گزارش 2020-09-16 06:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئاسیا تایمز:

تورکیا هەوڵ بۆ چۆڵ کردنی گوندەکانی باکووری هەرێمی کوردستان دەدات

بەشی جیهان- ئاسیا تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیێنێت: تورکیا هەوڵ ئەدات بە بۆردوومان کردنی گوندەکانی باکووری هەرێمی کوردستان و چۆڵ کردنیان بەستێن بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێ فەراهەم بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئاسیا تایمز ڕاپۆرتێکی لەبارەی پاشهاتەکانی هێرشی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی گریلاکانی پەکەکە لەو ناوچەیە بڵاو کردۆتەوە. یەکێک لە پاشهاتە سەرەکییەکانی هێرشەکانی تورکیا چۆڵ کردن و وێران کردنی گوندەکانی باکووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشەکان نەک هەر گوندە کوردنشینەکانی کردۆتە ئامانج بەڵکوو گوندە مەسێحی نشینەکانیش کە ئاوارە مەسێحییەکان پاش هێرشی داعش لەو شوێنانە نیشتەجێ بوون کراونەتە ئامانج و ئەم گوندانەیش ترسی چۆڵ بوونیان لەسەرە.

دانیشتووانی گوندە مەسێحی نشینەکانی باکووری هەرێمی کوردستان بە ئاسیا تایمز-یان وتووە ئەم گوندانە تەنها بەهۆی نزیک بوون لە بنکەکانی پەکەکە دەکرێنە ئامانج و تا ئێستاش ژمارەیێک لە گوندنشینەکان بەهۆی بۆردوومانەکانەوە گیانیان لەدەست داوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها ئاماژە کراوەتە هاتنەناوەوەی وەجبە لۆجێستیکەکانی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێم هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکاندا و دەڵێت: ئەم هەڵمەتە فەراهەم کردنی بەستێنە بۆ چۆڵ کردنی گوندەکان و دامەزراندنی بنکەی سەربازیی نوێی تورکیا لەم ناوچانەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.