خبر 2020-08-02 09:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان:

بەپێی دەستووری عێراق هەولێر و بەغدا دەبێت دەروازە سنورییەكان پێکەوە بەڕێوە ببەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە ڕایدەگەیەنێت گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن لەپێناو چارەسەر كردنی كێشەی دەروازە سنوورییەكان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوبحی مەندەلاوی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكردووە، دۆسیەی دەروازە سنوورییەكان تا ئێستتا لەسەر مێزی گفتوگۆیە لەنێوان هەردوو حكوومەتی بەغدا و هەولێر و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، دەستوور دەقی لەسەر ئەوەداوە، كە ئیدارەی دەروازە سنوورییەكان لە كوردستان بەشێوەی هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن لەنێوان هەردوو حكوومەتی عیراق و هەرێم.

سوبحی مەندەلاوی ئاماژەی بەوەش كردووە، دۆسیەی دەروازە سنوورییەكانی كوردستان بە ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەكرێت و هیچ دەروازەیێكی نافەرمیش لە هەرێم بوونی نیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.