مەسجدی: لەئێستادا هاوڵاتیانی ئێران ناتوانن سەردانی مەزارگەكانی عێراق بكەن
بەشی ئێران- باڵیۆزی ئێران له به‌غدا رایدەگەیێنێت، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، هاووڵاتیانی ئێران ناتوانن سه‌ردانی مه‌زارگه پیرۆزه‌كان له عێراق بكه‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیرەج مەسجدی لە بەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گفتوگۆمان له باره‌ی كردنه‌وه‌ی سنوور كردووه و پێشنیازمان كردووه، هه‌فته‌ی دوو رۆژ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌روازه‌كان بكرێنه‌وه، كرێكارانی ئێرانی بۆ كاركردن بێنه عێراق و رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوولا له بواری ئابووری و بازرگانی جێبه‌جێ بكرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، به‌ڵێنی داوه هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه بكات بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران