گفتگو 2020-06-12 11:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە بە کوردپرێسی ڕاگەیاند:

خولی دووهەمی دانوستانەکان لەنێوان ENKS و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد دەستی پێکردووە

بەشی سووریا- ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا ڕایگەیاند خولی دووهەمی دانوستانەکان لەنێوان ENKS و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردی سووریا دەستی پێکردووە.

«سولەیمان ئوسۆ» سەرۆکی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKSE) لە گفتوۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دەستپێکی خولی دووهەمی دانوستانەکان لەنێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردی سووریا و وتی: قۆناخی دووهەمی دانوستانەکانمان دەستی پێکردووە و لە گفتوگۆکانماندا زۆر جیددین هیوادارین لایەنی بەرانبەریشمان جیدی بن.

ناوبراو زیادی کرد: سووریا لە قۆناخێکی هەستیاردایە و ئەنجومەنی نیشتمانی لەبارەی ئەو پرسانەی کە لەبارەی کوردە زۆر ئاقڵانە هەڵسوکەوت دەکات و بەرپرسیارێتییێکی گەورەی لەسەر شانە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی کوردپرێس لە ڕۆژانی ڕابردوودا چاوپێکەوتنێک لەنێوان ژەنراڵ مەزڵووم کۆبانێ و نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد بەڕێوە چووە و لەبارەی دەستپێکی خولی دووهەمی دانوستانەکان ڕێککەوتن کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.