بڕیاری راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق تا 31ی ئایار درێژ كرایه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی شارستانیی عێراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تا 31ی ئایار درێژ کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ئاگاداری نامەیێکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی شارستانیی عێراقی بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا 31/5/2020 درێژکردەوە.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور، سەربازى، يارمەتییە تەندروستييەكان، فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی پێشگیری كردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران