خبر 2020-05-20 10:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران دیسان بەرز بوویەوە/ 2346 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 346 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کرۆنا گەیشتە 126 هەزار و 929 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 31ی گوڵانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 346 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 126 هەزار و 929 حاڵەت.

هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 64 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 7183 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 98 هەزار و 808 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.