ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بارەگای ڕاوێژکارانی فەڕەنسی لە بەغدا ڕادەست کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بڕیاری دا له بنکه‌ى سه‌ربازیى ناوچه‌ى ئه‌بوغرێب له خۆرئاواى به‌غداى پایته‌خت بکشێته‌وه و راده‌ستى هێزه عێراقیه‌کانى بکاته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیێکدا ئاشکرای کردووه، بنکه‌ى سه‌ربازى ناوچه‌ى ئه‌بوغرێب له‌ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا چۆڵ ده‌کرێت و راده‌ستى هێزه عێراقیه‌کان ده‌کرێته‌وه.
لە بەیاننامەکەدا روونیش کراوه‌ته‌وه، ئه‌وه پێنجه‌م بنکه‌ى سه‌ربازیه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، که ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، چۆڵ بکرێت.
پێشتر هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له چه‌ند بنکه‌یێکی سه‌ربازیی له عێراق کشاوه‌ته‌وه، له‌وانه، قائیم، گه‌یاره، که‌ی وه‌ن و حه‌بانییه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران