خبر 2020-04-06 16:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

70 تووشبووی نوێ بە پەتای کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ دووشەممە 70 تووشبووی نوێ بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کران، سێ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی کردەوە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 70 تووشبووی نوێ بە پەتای کۆرۆنایان تۆمار کردووە، بەمەش ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە عێراق گەیشتە یەک هەزار و 31 تووشبوو.

تووشبووەکانی ئەمڕۆ تۆمار کراون، چواریان لە بەغدان، نۆ لە بەسران، چوار لە نەجەفن، دوو لە کەربەلا و حەفتیش لە زی قارن. هەروەها لە هەولێر 41 تووشبوو و لە سلێمانی سێ تووشبووی نوێ تۆمار کراون.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە کە لە دوێنێوە سێ کەسی تووشبوو گیانیان لەدەست داوە، دوویان لە بەسرا و یەکیان لە بەغدا بووە. هەروەها لە دوێنێوە 65 تووشبوو بە تەواوی لە پەتاکە رزگاریان بووە و رەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.