دواهەمین ئامارەکانی کۆرۆنا لە ئێران:
تووشبووانی کۆرۆنا 47593 و گیان لەدەست دان بەو هۆیەوە سێ هەزار و 36 کەس
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ژماره‌یێكی نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و گیان له‌ده‌ست دان بڵاوده‌كاته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 13ی خاکەلێوەی 1399 كیانووش جه‌هانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاند: له 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 987 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵات تۆماركراوه، به‌وه‌ش تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 47 هه‌زار و 593 كه‌س.
جەهانپوور ئاشکراشی کرد هه‌ر له‌و 24 كاتژمێره‌دا 138 كه‌س گیانیان لەدەست داوە و گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سێ هه‌زار و 36 كه‌س. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه چاک بوونه‌وه گه‌یشتوه‌ته 15 هه‌زار و 473 كه‌س.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران